سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
ناوبراو راشیگەیاند" هەموو ئەو گەشتیارانەی هاتوونەتەوە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی دان و گومان لەسەر حەوت کەس هەبووە، ههروهها پشکنینی شەش لەو حەوت کەسە بۆ ڤایرۆسەکە نێگەتیڤ بووە و تەنها یەک کەس ماوە ئەنجامی پشکنینەکەی دەربچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كه هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی تەواوی کردووە و رۆژانەش داتا و زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیان و میدیاکان ئاشکرا دەکەین.
وەزیری تەندروستی ههروهها رایگەیاند" لە رۆژی هەینییەوە نزیكەی 2000 كەس لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و ئێستا ههموویان لەژێر چاودێری دان.
وەزیری تەندروستیی وتیشی" دهبێت پشكنینی تهواو بۆ گهشتیاران بكرێت، چونكه گهشتیاران زۆرترین گومانلێكراون كه ببنه هۆی گواستنهوهی ڤایرۆسهكه، ئاشكراشیكرد كه تائێستا هیچ گەشتیارێکی گەڕاوە بۆ ههرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.