له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له درێژه‌ی راهێنانه سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی كه‌ركوك كۆتایی به خولێكی مه‌شق هات ، كه له‌ژێر ناوی (خولی ئاسایشی ناوچه‌ی فراوان) و به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ فه‌وجی (٣)ی لیوای(٦)ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرابووه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌و خوله‌دا، له رووی تیوری پراكتیكیه‌وه چه‌ندین وانه‌و شێوازی سه‌رده‌میانه‌ی راهێنان و مه‌شقی سه‌ربازیی ئه‌نجامدران.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، فه رمانده و جێگری فه رمانده‌ی بنكه و عه‌مید سه باح فه‌رمانده‌ی لیوای٦ی پیاده وعه‌قید به‌كر جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای (٦) و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان ئاماده‌بوون، چه‌ندین وته پێشكه‌شكرا و دواتر بڕوانامه و خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربووان و باشترینه‌كانی خوله‌كه‌دا دابه‌شكران.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.