Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 23:34

له‌هەولێر هەڵمەتێکی دیکەی چاککردن و قیڕتاوکردنی شەقامەکان به‌رێوه‌چوو

شاره‌وانى: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌شه‌قام و گه‌ره‌كه‌كاندا
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  لە شاری هەولێر هەڵمەتێكی دیكەی چاككردن و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان له‌چه‌ند شوێنێك بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەڕێوە چوو


رایده‌گه‌یه‌نن ، هەڵمەتەكەش لەكاتێكدا لە چەند هەفتەی رابردوودا چەندین هەڵمەتی دیكە بۆ نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو لە شەقامە سەرەكی و گەڕەكاكانی شاری هەولێر.

هەڵمەتەكەی دوێنێ سێشەممە لە شەقامی 100 مەتریى پێش بازاڕی لەنگە لە سنووری شارەوانیی چوار و لە گەڕەکی ژیان لە سنوورى شارەوانى پێنج، هەروەها چاككردن و قیڕتاوكردنی شە‌قامی بە‌حركە‌ی نوێ و گە‌ڕە‌كی كورانی نوێ لە‌ سنووری شارە‌وانیی دوو، بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەو هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت لەو شەقامە سەرەكی و گەڕەكانەی كە پێویستییان بە چاككردن و قیڕتاوكردن هەیە.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.