به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور: "به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چوار كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له دوێنێوه 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه".
له ئێران چوار كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته، 19 كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش 139 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، كیانوش جیهانپور ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، چوار كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له دوێنێوه 44 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
كیانوش جیهانپور ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له وڵات‌دا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 19 و ژماره‌ی تووشبوانیش بۆ 139 كه‌س.
كیانوش جیهانپور هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ڤایرۆسه‌كه به‌زۆری له پارێزگاكانی قوم و گیلان بڵاوبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.