دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پشكنینی ڤایرۆسییان بۆ ئه‌نجامبدرێت، دوو كه‌سی خه‌ڵكی زاخۆ و كه‌سێكی قه‌زای سۆران له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی زاخۆ خرانه ژێر چاودێری پزیشكییه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه قه‌ره‌نی سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی زاخۆ ڕایگه‌یاند: هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له زاخۆ تۆمار نه‌كراوه، ته‌نیا 3 كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوونه‌ته وڵاتی ئێران پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه و تا ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیشیان خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و كه‌ره‌نتین كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.