Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 21:57

به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌ ته‌واونه‌کراوه‌کانى نیشته‌جێکردنی کرێنشینان و که‌مده‌رامه‌ته‌کان ده‌کرێت

بریاردرا 3 لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی كاری پێویست
کوردستان TV
100%

كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/2/26،  سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو ڕاپۆرت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆكردنیان ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی تریش ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی كاری پێویست.

لێژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ دواتر  گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كه‌ نیشته‌جێبووانه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان دروستی كردوون، به‌ڵام تائێستا ته‌واو نه‌كراون، دوای قسه‌كردن له‌وباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌ بریاریدا سێ لیژنه‌ی لاوه‌كی پێكبهێنێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئه‌نجامدانی كاری پێویست.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ بڕیاریدا میوانداریى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى هاوڵاتیان كه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كراون بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكی گونجاو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.