ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26 ى 2 ى 2020، هونه‌رمه‌ندی كوڕی باژێری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان میری بزق له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى له‌شاری ئه‌سته‌نبۆلی توركیا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچى دوایی كرد .
ناوبراو ماوه‌ی چه‌ند مانگه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی رووی له‌نه‌خۆشخانه‌كانى توركیای كرد بوو پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچى دوایی كرد .
هونه‌رمه‌ند میری بزق له‌دایك بووی ساڵی 1947 ى شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانه .
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو هه‌موو ژیانى له‌پێناو هونه‌ره‌كه‌یدا ته‌رخانكرد تا ساتى گیان له‌ده‌ستدانى .
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو خاوه‌ن سه‌دان گۆرانى و به‌رهه‌می كوردی له‌بواری هونه‌ردا .
میری بزق خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵاتى جیهانیه كه‌له‌لایه‌ن وڵاتانى جیاجیاوه پێشكه‌شی كراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌بواری هونه‌ردا پێش كه‌شی كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.