به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌زوترینكات بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بەمه‌به‌ستی رێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا بڕیاریداوه شوێنی كێشانی نێرگه‌له و مه‌له‌وانگه دابخرێت له‌گه‌ڵ راگرتنی لایڤ موزیك له شوێنه گشتییه‌كان و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كه‌ن.
وتی: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌زوترین كات رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیاریكراوه.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا بڕیاریداوه، داخستن و راگرتنی كاری به‌شێك له‌و پیشانه‌ی بۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه به‌جێهیشتوه كه مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وشكرد: راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتی زیاتری داوه به لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی قۆرخكاریی و گرانكردنی نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ، 2020/2/26 ئه‌نجومه‌نی باڵای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار و ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بە ڕێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە دیوانی پارێزگادا كۆبوونەوەی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.