پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲٦/۲/۲۰۲۰ هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتی میسری لە شاری هەولێر کرد.
لە سەردانەکەیاندا هێمن هەورامی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو محمد حوسنی موبارەک سەرۆکی پێشووتری کۆماری میسر لە ڕێگەی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەو وڵاتە گەیاندە بەڕێز عبدالفتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر و حکومەت و گەلی میسر، هیوای خواست ئەمە دواناخۆشیان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.