Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 11:35

پارێزگاری هەولێر: ئاهەنگەکانی تایبەت بە نەورۆز راده‌گیرێت

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزى لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزى لە ڤایرۆسی کۆرۆنا كە بڕیاریانداوە ئاهەنگەكانی تایبەت بە نەورۆز رابگرن.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  رایگه‌یاند: كە بڕیاریانداوە بە ئاهەنگەكانی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی رابگرن.

فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: لە كۆبوونەوەكەدا جەختمان لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی حكومەت كردەووە كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووبوون، بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە.

پارێزگارى هەولێر راشیگەیاند؛ سەرجەم گەشتەکان بۆ کوردستان لە مانگى نەورۆزدا رادەگیرێت و داواى لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەکەن کە هەماهەنگ بن لەگەڵیاندا و کارەکانیان بووەستێنن.

پارێزگارى هەولێر گوتیشی: لە رێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبین.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە كوردستان، فرسەت سۆفی ئاماژەی بەوە كرد: خۆشبەختانە تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێك لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار نەكراوە.

گوتیشی: ئێمە هەموو رێكارێكی پێویستمان گرتووەتەبەر لە رێوشوێنی پێویستی خۆپارێزی هەر لەسەر سنوورەكانەوە، لەنێو بازاڕ و لە رێنمایی پێویستی تەندروستی و دەستەبەركردنی ئەو پێداویستیانەی كە بۆ رووبەڕووبوونەوە و خۆپارێزی بۆ ئەو نەخۆشییە پێویستن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.