وەزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو پاراستنى سەلامەتیی ژیانی هاونیشتمانیان، ئەنجوومەنى وەزارەت هەڵمەتى خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا رادەگەیێنێت و تیمە زانستییەکانى زانکۆکانیش هاوکاردەبن بۆ هۆشیاریی تەندروستى، راوێژى زانستى و ئەنجامدانى توێژینەوە.
ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتەکەی و سەرۆکی زانکۆکان و راگری کۆلێژە پزیشکییەکان رایگەیاند، ناوەندە زانستى و پزیشکییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە هەڵمەتی خۆپاراستن بۆ رووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەشداردەبن.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی وەزارەت بۆ رووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر دوو ئاست چەند بڕیارێکى دەرکرد، بڕیارەکانیش بریتین لە:
1- پێکهێنانى ژوورى عەمەلیاتى سەرەکى لەسەر ئاستى وەزارەت، بە سەرۆکایەتیى وەزیرى خوێندنى باڵا و راوێژکاریی وەزیر، سەرۆکى بۆردى کوردستانى، سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى و راگرى کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکان.
2- دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەموو شارەکان لیژنەى هاوبەش پێکدەهێنن لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى و زانستە تەندروستییەکان و زانستە بنچینەییە پەیوەندیدارەکان.
3- هەموو توانا مرۆییەکانى زانکۆکانمان لە پزیشکان و پسپۆڕان و ئەکادیمییەکان پشتیوانیى وەزارەتى تەندروستى و دامودەزگاکانى تەندروستى دەبن.
4- ئەو تیمانەى لە ئاستى شارەکان پێکدێن، هاوکار دەبن لە بڵاوکردنەوەى هۆشیاریی تەندروستى و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە و پلانى چارەسەر و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و راوێژ و راپۆرتى بەردەوام بۆ پشتیوانیکردنى هەوڵەکانى وەزارەتى تەندروستى.
5- هەموو ژێرخانى زانستیى کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى و ناوەندەکانی توێژینەوە لەخزمەت ئەم پرۆسەیە دەبن، بەتایبەت ئەو ئامێر و تەکنەلۆجیایانەى کە بۆ دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکە سوودیان لێ وەردەگیرێت.
وەزارهتى خوێندنى باڵاى هەرێم هەڵمەتى خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا رادەگەیێنێت
بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسهكه، وەزارەتى خوێندنى باڵا ژوورێکی عەمەلیات پێکدەهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.