وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی پشوو بۆ خۆپاراستنه له په‌تای كۆرۆناو هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ حاله‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان سازكراوه، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌یان له‌پرسی كۆرۆنا زۆر شه‌فاف ده‌بێت.
وتیشی" كه‌مته‌رخه‌می له هیچ به‌رپرسێك قبووڵ ناكرێت و ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پارێزگاره‌كان هه‌موو لێپێچینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌وه پشووی خوێندنگه‌كانمان راگه‌یاند، تاكو ته‌ندروستى خوێندكاران و قوتابیان پارێزراوبن.
وەزیری ناوخۆی هەرێم راشیگەیاند، 500 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەروازەکانی عێراقەوە گەڕاونەتەوە کوردستان.
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، داوایان لەسەرجەم وەزارەت و دەستەکان کردوە کە سەرجەم چالاکی و فێستیڤاڵەکانیان رابگرن، چونکە ئەگەری ئەوەیە کەسێک کە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ببێتە هۆی توشبونی دەیان کەسی دیکە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بن، چونکە حکومەت بە تەنها ناتوانێت گەرەنتی بڵاونەبونەوەی ئەو پەتایە بکات.
دواتر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند" تا ئێستا هەزار و 734 کەس کە لە سنورەکانی ئێران گەڕاونەتەوە لەژێر چاودێریدان"، دەشڵێت" تا ئێستا 14 کەسی گومان‌لێکراو هەبووە و پشکنینی 11 کەسیان پاک بووە و پشکنینی سێ کەسیان دەرنەچووە.
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند" لە 14 خاڵی پشکنین لە نێوان شارەکاندا تیمی پشکنینی پزیشکیمان داناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.