به بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد "سه‌عید یوسف"، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
له تویتێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد سه‌عید یوسف زۆر خه‌مبار بووین، خوالێخۆشبوو هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی ته‌رخان كرد و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به میوزیك و ئاوازی كوردی كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه خوالێخۆشبوو له دوای خۆی سه‌رمایه‌كی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌ری جێهێشت. ئه‌و هه‌میشه به ده‌نگ و ئاواز و هونه‌ری خۆی به زیندوویی لای ئێمه ده‌مێنێته‌وه.
تێزانین هونه‌رمه‌ندی كوردی به‌ناوبانگی رۆژئاوای كوردستان، سه‌عید یوسف له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیستانبۆڵ له توركیا كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندی ناوبراو كه به میری ئامێری میوزیكی بوزق ناسرا بوو، خه‌ڵكی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانه و له ساڵی 1947 له دایك بووه.
له ساڵی 1973 له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد محه‌مه‌د شێخۆ و محه‌مه‌د عه‌زیز شاكر گروپی هونه‌ری نه‌ورۆزیان دامه‌زراند.
میری بوزق، سه‌عید یوسف خاوه‌ن مێژوویه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌ره و وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س داده‌نرێت، كه ئامێری میوزیكی بوزقی هێناوه‌ته ناوچه‌ی جزیره‌ی رۆژئاوای كوردستان.
سه‌عید یوسف به درێژایی ژیانی هونه‌ری خۆی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵات و دروشمی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه.
نازناوی "میری بوزق" له لایه‌ن بوزق ژه‌نی ناوداری سووریا، محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریمه‌وه پێ به‌خشراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.