وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌به‌غدا راگهیاندو بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کە تا ئێستا لە عێراق تۆمارکراون، گەیشتە شەش حاڵەت.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ردانی یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كردووه، ده‌ركه‌وتووه كه تووشبووه به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه پشكنینی بۆ كراوه‌و كه‌ره‌نتین كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌یه و له‌ئێستاشدا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدایه و دۆخی ته‌ندروستیی زۆرباشه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.