ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كۆده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند: دوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن بڕیاردرا كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ متمانه‌دان به كابینه‌ی حكومه‌تی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كۆببێته‌وه.
شیاوی باسه لایه‌نی كورد و سوننه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، هاوكات به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كانیش ده‌نگ نه‌دانیان به‌و كابینه‌یه هه‌ڵبژاردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.