له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی سلێمانی، بە ئامادەبوونی فەرماندەی بنکە و كۆلۆنێڵ فراچیسکۆ نوێنەری سه‌نته‌ری مه‌شقی هاوپه‌یمانان له كوردستان (ktcc) و عه‌مید محه‌مه‌د فەرماندەی لیوای۱۱ و جێگری فەرماندەی لیوا رێوڕه‌سمی کۆتایی (خولی ئاسایشی ناوچەی فراوان) به‌ڕێوه‌چوو، كه بۆ فەوجی (۳) ی لیوای (۱۱)ی پیاده‌ی وەزارەتی پێشمەرگە كرابووه.
خوله‌كه ماوەی حەوت هەفتەی خایاند و تیایدا به‌شداربووان چه‌ند جۆر مه‌شق و راهێنانیان پێكراو به زانست و توانایه‌كی سه‌ربازی زیاتر‌و باشتره‌وه خوله‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا.
له رێوڕه‌سمی كۆتایی خوله‌كه‌دا، چه‌ند وته‌یه‌ك خوێندرایه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن فەرماندەی بنکەوە خەڵاتی رێزلێنان پێشکەش بە فەرماندەی فەوجی (۳) ی لیوای (۱۱)ی پیاده و فەرماندەی (ktcc) کرا ، له به‌رانبه‌ردا فەرماندەی لیوا (11) خەڵاتی رێزلێنانی به‌خشیه بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی سلێمانی و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هاوپه‌یمانان و سەرجەم ئەفسەران و مامۆستایانی مەشق کرد، پاشان بڕوانامه و خەڵات بەسەر به‌شداربووان و باشترینەکانی خوله‌كه‌دا دابەش کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.