له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له هه‌ولێری پایته‌خت رایگه‌یاند: ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و رێكارانه‌ی كه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گیراونه‌ته‌به‌ر.
گوتیشی: خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه" وه‌ك پلانی ئه‌ی، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌مان كردووه‌ته‌وه كه 60 قه‌ره‌وێله‌ی تێدایه.
ئاشكراشی كرد: له 24 كاتژمێری رابردوودا، 14 نموونه‌مان له‌و ڤایرۆسه ره‌وانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كردووه، به‌و كیته پشكنینانه‌ی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی په‌سه‌ندی كردوون پشكنین ده‌كرێن و به خۆشحاڵییه‌وه 12 حاڵه‌تەكە تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون و ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی دیكه‌ش هه‌بن ئێمه له پشكنینه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.