به هه‌موو ئه‌و پێناسه و تێگه‌یشتنه كلتوورییانهی سه‌باره‌ت به وێنه‌وه هه‌یه، مرۆڤ قه‌رزاری وێنه‌یه، هه‌م دوێنێ و هه‌م ئه‌مڕۆ و هه‌میش سبه‌ی، چونكه ئه‌وه وێنه‌یه مرۆڤی ده‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه و هه‌ر وێنهیشه به نه‌مریی ده‌یھێڵێته‌وه، كه‌واته ده‌بێ مرۆڤ به حورمه‌ته‌وه به‌رخورد ده‌گه‌ڵ وێنه‌دا بكات، كه ده‌ڵێین به حورمه‌ته‌وه، واته ده‌مانه‌وێت بڵێین، تێگه‌یشتنێكی خراپ له مێژوودا، تایبه‌ت له نێو هه‌ندێ ده‌ق و تێگه‌یشتنی ئایینییدا هه‌بووه و هه‌یه سه‌باره‌ت به وێنه، كه سه‌ری خستۆته نێو چه‌مكی حه‌رام و حه‌ڵاڵ، كه به كورتی لێره‌دا ده‌كرێ بڵێین: هه‌رشتێ له خزمه‌تی مرۆڤدا بێت، وێنه‌یش له نێویدا، ده‌بێ ڕێزی لێبگرین و هه‌ر شتێكیش له خزمه‌ت مرۆڤدا نه‌بێ، ته‌نانه‌ت ته‌فسیری ده‌قه پیرۆزه‌كانیش، ئه‌وا ده‌بێ بیخه‌ینه به‌ر نه‌شته‌ری ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی نوێ، كه‌واته، به پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه، مرۆڤ باڵایی وه‌رده‌گرێت و هه‌موو چهمكهكانیتر ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و باڵاییه‌وه، باڵایی مرۆڤ، ئه‌و چه‌مكه‌ی ئێستایش ئایین و سیسته‌مه سیاسییه‌كان مشومڕیان له باره‌وه نهبڕاندۆتهوه، كه‌واته ئێمه تائێستایش به‌رده‌وامین له گفتوگۆ!..
مرۆڤ كائینێكی گفتوگۆییه و وێنه‌یش، نه‌ك هه‌ر وێنه، بگره ته‌واوی ھونه‌ر پانتاییه‌كی گفتوگۆیین و تا خه‌یاڵ بڕ بكات ده‌كرێ گفتوگۆ له‌و پانتاییه‌دا بكه‌ین، كه ھونه‌ره !. نیگاره مێژووییه‌كان، وێنه و كهڤاڵهكان، نه‌خش و خه‌ت و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگ، پڕه له گفتوگۆ، بۆیه وێنه نه‌ك به‌شێكه له باشه‌ی مێژوو، بگره مرۆڤ قه‌رزاره له به‌رامبه‌ریدا و ئیتر ده‌بێ له‌مه‌ودوا مرۆڤ له ڕێی چاكه‌ی گشتییه‌وه ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه، كه به درێژایی مێژوو له‌سه‌ریا كۆبۆته‌وه.
ده‌بێ هه‌موو چه‌مكه‌كان، له نێویشیاندا ھونه‌ر ده‌ستمان بگرێت بۆ چاكه، چاكه‌ی گشتی، چاكه‌ی ئه‌وه‌ی چرایه‌كی زیاتر هه‌ڵگیرسێنین و بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك، دیواری موزه‌خانه‌یه‌ك، نۆته‌ی میوزیكێك، ده‌ستی نابینایه‌ك بگرین بۆ په‌ڕینه‌وه، په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ڕووناكی، به‌ره‌و ژیانێكی باشتر و شایسته‌تر، وێنه هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات و ئێمه‌یش سه‌یریان ده‌كه‌ین، كه‌واته ئه‌وه وێنه‌یه له نێو چاكه‌دا و ده‌بێ ئێمه‌یش، به تایبه‌ت وینه‌گر و كامێرامانهكانمان زوومی چاكه بكه‌ن و ژیان پڕ بكه‌ن له چاكه‌ی گشتیدا!..
ن/سالار عوسمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.