Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 15:16

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەکۆرۆنا لەشاری سلێمانی کرایەوە

هەموو جۆرە ئامێرێكی تایبەت بە دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایە
کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان لەقۆناغی سەرەتایداو وەك ئامادەكارییەك نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنایان كردەوە بەمەبەستی پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر لەكاتی گومان یان بوونی هەر حاڵەتێكی كۆرۆنا لەسنوورەكە.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ووتی: ئەو نەخۆشخانەیە 28 بێد لەخۆدەگرێت و هەموو جۆرە ئامێرێكی تایبەت بە دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدایە و لەڕێگەی تاقیگەی تایبەتەوە دوو جۆر پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە گومانی نەخۆشییەكەیان لێدەكرێت و لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامی پشكنینەكە دەردەچێت.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لەهاوڵاتیان كرد لەكاتی بوونی هەر گومانێك لەبارەی تووشبوونی كۆرۆنا ڕاستەخۆ پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانەوە بكەن.

 

1

دانانى هه‌واڵ- شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.