لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ، كه بەبڕیاری دادوەرو لەسەر دۆسییەی كوشتنی هاوڵاتییەك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كه‌دا.
راشیدهگهیهنن ، دوای ئەوەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتییەك لەلایەن دادگاوە فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمهتبارێكو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رچو، دوای بەدواداچونو لێكۆڵینەوەكان، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان بڕیارەكەی دادگا جێبەجێ بكهنو لەڕۆژی 20-2-2020 تۆمەتبار (گ، ع، م) دەستگیركراو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری شكۆدا كه به‌تۆمه‌تبار بووه.
جێی ئاماژەیه لەساڵی 2018 دا هاوڵاتییەك لەشاری سلێمانی بەدەستڕێژی گوللە كوژراو تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەكە دەستگیركرا، لەئێستاشدا تۆمەتبارێكی تر لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیركراوەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.
لهكۆتادا پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، تۆمەتبار بەڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.