Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 13:39

وەزارەتی ناوخۆ داوا له‌ هاولاتیان ده‌کات هاتوچۆکردن لە نێوان شارەکان کەم بکەنەوە

وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێم چەند داواکارییەکی بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆ دەیەمین بەیانی تایبەت بە ڕێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و داوا له‌ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات هاتۆچۆی نێوان شارەکان کەم بکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.2.27 وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیانی ژمارە (١٠)ی خۆی تایبەت بە ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کردووە.

لە بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆدا کە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەسەرەوەیه‌ هاتووە:-

یەکەم – داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەین ڕەچاوی ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکوومەت بکەن بۆ خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دووەم – داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەکەین، هاتوچۆکردن لە نێوان شارەکانی هەرێم کەم بکەنەوە، هەروەها بۆ پارێزگاکانی تری عێراقیش تا دەتوانن هاتوچۆ نەکرێت.

سێیەم – سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای کەرکووک، داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەین ڕەچاوی ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.

ئەو داواکاری و ڕێنماییانەی وەزارەتی ناوخۆ کە بە ژمارە ٥٢١٠  بە فەرمی لە بەڕێوەبەرایتەیی گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی لەسەرە و ئەمڕۆ 2020.2.27 بۆ سەرجەم دامودەزگا و بەشە جیاکانی وەزارەتی ناوخۆ نیردراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.