فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له یه‌كده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد سه‌باره‌ت به ده‌نگدان به كابینه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كه تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان و عه‌للاوی و لایه‌نه‌كانی عێراقی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
هه‌روه‌ها به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانیان نه‌كرد كه بۆ رۆژی شه‌ممه دواخرا، ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی باسی له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند: فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان یه‌ك ده‌نگن له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان لە كۆی 329 ئەندام، تەنیا 105 پەرلەمانتاری عێراق لەناو هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان ئامادە بوون، بۆ تێپەڕاندنی كابینەی حكوومەتەكەیش عەلاوی پێویستی بە نیوە كۆ یەكی ئامادەبووان هەیە، بەڵام دەبێت نیسابی دانیشتن تەواو بێت، بۆیە عەلاوی داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد كە دانیشتنەكە شەموو ساز بكەن.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه دوای درووستبوونی ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌نگدان به كابینه‌ی پێشنیازكراوی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.