گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە دەبێت سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندا بێت نەک کێشەی دیکە زیاد بکات.
مەحموود محەمەد، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "محه‌مه‌د عه‌لاوی ڕژدە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر گوێبیستی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بێت، له‌كاتێكدا كه ئه‌و پێویستی بە پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆ ماتمانهدان به كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق".
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بە كوردستان24ی ڕاگەیاند" ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه، كه كه‌س و لایه‌نێك بیه‌وێت به تاكڕه‌وی حوكم بكات، ده‌بێت محه‌مه‌د عه‌لاویش له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا بێت، نه‌ك كێشه‌ی دیكه زیاد بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.