ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان، نوێترین زانیاری له باره‌ی چاودێریكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری بهڕێوبهرایهتییەكە خستەڕوو، دووپاتی كردەوە هیچ تووشبوویەك تۆمار نەكراوە، بەڵام 148 كەس لە ژێر چاودێریدان.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە له ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هاووڵاتی له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پاش پشكنینی سه‌ره‌تایی، خراونەتە ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیەوە لە كه‌لار.
هەروەها له نه‌خۆشخانه‌كانی گه‌رمیان یه‌ك حاڵه‌تی گومان‌لێكراو هەبووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پاش پشكنینی پزیشكی و ناردنی پشكنینه‌كان بۆ سلێمانی بۆ رێكاری زیاتری پزیشكی، ره‌وانه‌ی ژێر چاودێریی چڕی كه‌لار كراوه.
هەروەها له‌م ماوه‌یه‌دا لە كەلار، هه‌شت كه‌س خراونەتە ژێر چاودێریی چڕەوە، بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئه‌وانه‌ی لەژێر چاودێرییدان گەیشتووەتە 148 كەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.