عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌عێراق لهپهیامێكدا داوا له‌هاوڵاتیانی كرد، به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ روبه‌روی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه‌و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانبن.
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی نوێژی هه‌ینیدا، مه‌هدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی رایگه‌یاند، هه‌ر هاوڵاتیه‌كی عێراق به‌رپرسه له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری، پێویسته هۆشیاری هاوڵاتیانیش بۆ هاوكاریكردنی تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌جۆرێك بێت كه خۆیان هه‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتیشی" ده‌بێت مرۆڤ باوه‌ڕی به‌خۆپارێزی خۆی هه‌بێت و ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه جێبه‌جێبكات، به‌تایبه‌ت له‌ژیانی رۆژانه‌و كاته‌كانی ژیانیدا جێبه‌جێیان بكات".
په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تا ئێستا حه‌وت حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عێراق تۆماركراون، كه پێنج حاڵه‌تیان له كه‌ركوكە و دوو حاڵه‌تیش له‌به‌غداو نه‌جه‌فن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.