لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیهتى قهزای ناوهندی ههولێر بڵاوی كردهوه كه لەسنووری هەردوو ناحییەی عەنکاوە و کەسنەزان، دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی هەڵكەندنی بیری ئاو داگرت.
قایمقامی قهزای ناوهندی ههولێر رایدهگهێنێت ، هێزى زێرەڤانی سەر بە لێژنەى نەهێشتنی زێدەڕۆیی پارێزگای هەولێر، لەسنوری هەردوو ناحییەی عەنکاوە و کەسنەزان دەستیان گرتووە بەسەر (2) دوو ئامێری (پایل) بۆ هەڵکەندنی بیری ئاو، کە بەشێوەیەکی نایاسایی بیری ئاویان لێداوە، دوای دەست بەسەرداگرتنی ئامێرەکانیش ڕاستەوخۆ ئامێرەکانمان داوەتە کارگەی شیشی هەولێر و ئیجرائەتی یاساییش لەبەرامبەر خاوەنەکانیان دەگرینەبەر.
راشیدهگهیهنن ، بەردەوامین لە ڕێگریكردنی لە دیاردەی هەڵكەندنی بیری ئاو، هەڵكەندنی بیری ئاو یەكێكە لەو دیاردانەی مەترسییەكی زۆری هەیە لەسەر كەمبوونەوە و نەمانی ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی، بۆیە لە ئێستادا بۆ ڕێگەگرتن لەو دیاردەیە، هەڵكەندن و لێدانی بیری ئاو قەدەغە كراوە.

دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.