بەهۆی گرانفرۆشی دەمامکەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ شوێنی دیكه دادەخات.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بەهۆی زیادکردنی نرخی دەمامک لە سەر هاوڵاتیان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش و چاودێری بازرگانی سلێمانی سێ شوێنی فرۆشتنی پێداویستی پزیشکی لەشاری سلێمانی دادەخرێت.
وتیشی: لیژنه‌كان به‌دواداچونیان كردوه ئەو شوێنانەی كهداخراون نرخی یەک دەمامکیان لەنێوان (4 بۆ 12) هەزار دینار بەرز کردوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەریەکە لە فرۆشتگاکانی ( دەرون، رێبین و پاشا) لەشەقامی گۆران ( ئۆرزدی)ی شاری سلێمانی دادەخرێن.
رونیكرده‌وه: زیادکردنی نرخ و گرانفرۆشی سەرپێچی کردنە لەڕێنماییەکانی كاركردن، بۆیه له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانیه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون به‌دواداچون بۆ نرخی پێداویستی پزیشكی به‌گشتی و ده‌مامك به‌تایبه‌تی بكه‌ن هه‌ر شوێنێكیش گرانتر له نرخی ئاسایی خۆی بیفرۆشێت ده‌سبه‌جێ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی رویان له كڕینی دەمامک کردوە ئه‌مه‌ش وای كردوه به‌شێك له‌و شوێنانه‌ی ده‌مامك ده‌فرۆشن به‌ده‌رفه‌تی بزانن بۆ گرانكردنی نرخه‌كانیان بەڵام له‌سه‌ر فه‌رمانی ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێگری له گرانبونی ده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.