له‌سه‌ر داواى محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دواخرا، بۆ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه.
بریاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی تایبه‌ت بە مەبەستی دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێی عێراق سازبكات، به‌ڵام دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دواخرا بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگه‌یاندووه، ڕەزامەندییان لەسەر پێشنیارێكی محەمەد تۆفیق عەلاوی نیشانداوە، سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ڕۆژی یەك شەممە، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێی عێراق.
سەرچاوە نا فەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە هۆکاری دواکەوتنەکە بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی عەلاوی لەگەڵ ئەو لیستانەی رۆژی پێنج شەممە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد، بەتایبەتی کورد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.