وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد كە پێنج حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە، بەو جۆرە ژمارەی تووشبووان لەم وڵاتە تا ئێستا گەیشتۆتە 13 حاڵەت.
سەیف بەدر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، تیمە تەندروستییەکانى سەر بە وەزارەتى تەندروستى ئەمڕۆ پێنج حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنایان تۆمارکردووە، کە چواریان لە بەغداى پایتەختن، لەو ژمارەیەش سێ دانەیان لە بەرى کەرخ و ئەوى تریان لە بەرى رەسافە بووە. حاڵەتى پێنجەمیش لە پارێزگاى بابل تۆمارکراوە.
وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند: ئەنجامی پکشنینی ئەو پێنج کەسە پۆزەتیڤ بووە و سەرجەمیان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان خراونەتە ژێر چاودێریی تەندروستی و کەرەنتینەوە.
شایهنی باسه ههفتهی رابردوو یەکەم حاڵەتى تووشبوون بە کۆرۆنا لە شارى نەجەف لە راگەیەنرا کاتێک خوێندکارێکى ئێرانى کە لە نەجەف دەیخوێند لە دواى پشکنین دەرکەوت هەڵگرى ڤایرۆسەکەیە و دواتر رەوانەى ئەو وڵاتە کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.