تائێستا لایه‌نه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن.
فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24 رایگه‌یاند ، تائێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌للاوی.
راشیگه‌یاند گفتوگۆكان له‌باره‌ی كابینه‌كه به‌رده‌وامن، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یتشوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا وتیشى ، خوازیارین عه‌للاوی ئه‌وه بزانێت كه عێراق پێویستی به هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه و پێویسته حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه پێكبهێندرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ده‌بێت كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌للاوی، كه حكومه‌تێكی راگوزەر ده‌بێت، كارنامه‌یه‌كی دیار بێت، كه تا ئێستا ئه‌مه نه‌كراوه.
هاوكات نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمرۆی په‌رله‌مان به‌نده به ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.