Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 07:06

لەھەولێر 17 کافتریا داخران

بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانی تەندروستی
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانی تەندروستی و گەشت و گوزار لەشاری ھەولێر شارەوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی 17 کافتریا داخران و دەستگیرا بەسەر سەرجەم نێرگەلەی ئەو شوێنانە


 شایەنی باسە ئەمەش دوای ئەو بڕیارانەی لەکۆبوونەوەی پارێزگای ھەولێر دەرچوو سەبارەت بەو کافتریا و شوێنانەی نێرگەلەی تێدا دەکێشرێت، دەبێت دەست بە ئیجرائات بکرێت و نێرگەلەکان دەست بەسەر دابگرین و تەلەف بکرێن، ئەگەر هەر شوێنێکیش دووبارە سەرپێچی کرد ئەوە شوێنەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک دابخرێت

قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بۆئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر دەرھەق بەخاوەنی ئەوکافتریانە بەپێی یاسا کاردانەوەیان لەگەڵ دەکرێت

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لێرەوە ھاونیشتیمانیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی ھاولاتیان قایمقامیەتی ھەولێر بەردەوام بە ووردی و بەچڕی چاودێری سەرجەم کافتریاو ئەو شوێنانە دەکات،پێویستە ھەموو لایەک پابەندبن بەم ڕێنماییانەی پێیان دراون، ھەرشوێنێک پابەندنەبێت بەڕێنماییەکان شوێنەکەی دادەخرێت و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر دەکرێت.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.