Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 05:25

بەبڕی زیاتر لە 157 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەکی کارەبا لەسنووری ئیدارەی راپەڕین جێبەجێدەکرێت

پرۆژەكان لەماوەی (40) رۆژدا تەواو ده‌بێت
کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باری سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیه‌كه‌مان  بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، بەبڕی (157.679.500) تەنها سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن و شەش سەدو حەفتاو نۆ هەزارو پێنج سەد دینار چەند پرۆژەیەكی كاره‌با له‌سنوری ئیدارەی راپەڕین جێبه‌جێ ده‌كرێت پرۆژەكانیش بریتین لە:

-دانانی تۆڕی كارەبای پەستان نزم بۆ چەند ماڵێك لەگەرەكی بتوێن وێستگەی 5ی ئازار فیدەری 11+ فیدەری 47.
-گەیاندنی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەتیتۆكە وێستگەی 132 حاجیلە فیدەری 43.
-دانانی شەبەكەی تازە بۆ چارەسەری بارزۆری وێستگەی چوارقوڕنە فیدەری 4+ فیدەری 13.
-دانانی محاویلەو گەیاندنی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەهەنجیرە وێستگەی 132 كەی ڤی فیدەری 42.

راشیده‌گه‌یه‌ه‌ن ، بڕیاریشه‌ پرۆژەكان لەماوەی (40) رۆژدا تەواو ده‌بێت 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.