به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌تی كۆڕۆنا له پارێزگاكه بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه حاڵه‌تی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا تۆماركرابێت.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "به‌ڕێزتان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك و كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاند و په‌یج و ئه‌كاونتی سۆشیال میدیا هه‌رهه‌واڵێكی بێ بنه‌ماو ناڕاست بڵاو بكاته‌وه كه‌ببێته هۆی تێك چوونی باری هێمنی و ئاسایشی ته‌ندروستی پارێزگاكه‌مان دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتی و هێزه ئه‌مینه‌كانه‌وه و ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ریان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.