Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 05:35

شارەوانیی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی گەشتیارانی گۆیژە دەکات

تایبه‌ت له‌و مانگه‌دا
کوردستان TV
100%


سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی خزمەتكردن و بایەخدان بە كەرتی گەشتیاریی، ژمارەیەكی زۆری كورسی بۆ گەشتیارانی سەر شاخی گۆیژە دابین كردووە، بەڵام گەشتیاران رەچاوی پاكوخاوێنی و پاراستنی شوێنەكە بە گشتی ناكەن، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش داوایەك ئاڕاستەی گەشتیاران دەكات.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێ: شاخی گۆیژە‌ بە‌ یە‌كێك لە‌ شوێنە‌ گە‌شتیارییە‌كانی شاری سلێمانی دادە‌ندرێت و ھاووڵاتییان و گەشتیارانیش بە‌بێ بە‌رانبە‌ر سە‌ردانی دە‌كە‌ن، شوێنی دانیشتن و پشوودانیش بۆ گە‌شتیاران دابینكراوە‌.

شارەوانیی سلێمانی رەخنە و داواكاری هەیە و دەڵێ: بە‌داخە‌وە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی بە مەبەستی گەشتیاری و پشوودان، سە‌ردانی شاخی گۆیژە‌ دە‌كە‌ن، بە هیچ شێوەیەك پابە‌ندی پاكڕاگرتنی شوێنەكە‌ نەبوونە و پاشماوە‌كانیان لە شوێنەكە بڵاو دەكەنەوە و كورسییەكانیش بەپیسی جێدەهێڵن، دوای ئەوانیش كەسانی دیكە دەچنە هەمان شوێن و ئەمەش كێشەی بۆ گەشتیاران دروستكردووە، لەكاتێكدا شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكیش هەیە.

سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی داواش لە‌ گە‌شتیاران وھاووڵاتییان دە‌كات پاكوخاوێنی شاخی گۆیژە‌ و تەواوی ناوچە گەشتیارییەكانی دیكەی سنوورەكە بپارێزن، بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیارییەكان دەكەن.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.