ده‌روونزانی ده‌ڵێت: كێشه خودی نه‌خۆشی و مردن نییه ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ری ده‌روونی ده‌كرێت. تاك تووشی تیرۆری ده‌روونی ده‌بێت و ئاسایشی ده‌روونی تیكده‌چێت و ده‌رووخێت به‌رگری ده‌روونی لاواز ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی تووشی خودی ڤایرۆسه‌كه بێت. چونكه قه‌یران دروستكردن ڕاگه‌یاندنی شه‌ری ده‌روونیه بۆ سه‌ر تاك.
هه‌موومان ده‌زانیین جه‌نگی ده‌روونی زۆر خراپتر‌و كاولكارتر و مه‌ترسیدارتره له جه‌نگی ئاگر و ئاسن. بۆ نموونه له وه‌ڵاته‌كه‌ی خۆمان:
- قه‌یرانی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاكاری.
- قه‌یرانی سوته‌مه‌نی و به‌نزین و خۆراك و دانه‌مه‌زراندن و موچه و گرفتی ئابووری.
- ڕێژه‌ی ژێرپه‌نجه( سه‌ره‌تان ) ڕۆژ به‌رۆژ له زیاد بووندایه له هه‌موو ته‌مه‌نێك.
- له 5 كه‌س 2 كه‌س تووشی گرفتی ده‌روونی بوون.
- له 4 كه‌س 1 كه‌س توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌كاردێت به فه‌رمی و له سۆشیال میدیاوه باسده‌كرێت.
- ده‌ڵێت شووتی مه‌خۆن سه‌ره‌تانه.
- سه‌وزه‌و میوه‌ی خۆمانه مه‌خۆن به ئاوی زێراب ئاو دراوه هی هاورده‌كراو تووشی سه‌ره‌تان ده‌بن.
- قۆخ و هه‌رمێ و لالنگی كرمی تێدایه.
- گۆشتی هندی تووشی سه‌ره‌تان ده‌بن.
- مریشكی خۆماڵی به ڕۆنی پیس له گه‌ڵ عه‌له‌ف گه‌وره ده‌كرێت.
- زه‌یت و ڕۆن جه‌ڵته‌ی دڵ دروست ده‌كات.
- به‌روبومی سپیاتی ( شیر و ماست و په‌نیر ) له ده‌ره‌وه هه‌مووی مێژووی به‌سه‌رچووی گۆراوه و جه‌ڵته دروست ده‌كات.
- مكیاژ و ده‌رمانی جوانكاری سه‌ره‌تانی پێست دروست ده‌كات.
- كلینكس بخۆ لاواز ده‌بیت.
- ده‌ڵێن برنج له نایلۆن و سلیكۆن و كرم دروستكراوه
- ده‌رمان هه‌ر مه‌پرسه خۆیان باسی ده‌كه‌ن.
- نه‌شته‌رگه‌ریی و پسپۆری نه‌خۆشی ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه.
- خه‌ڵك سه‌ری لێتكچووه له نێوان قوتابخانه‌ی ئه‌هلی و حكومی .
- چونه عمره وتوركیا و ئێران لاسایكردنه‌وه‌یه.
- ژن بۆ كوره‌كه‌ی ده‌هێنێ ڕه‌شبه‌له‌ك و شایی حه‌رامه، مولودكردنیش گوناه و بدعه‌یه. نازانی چی بكات؟
- ڕیش ده‌هێلیته‌وه ده‌ڵێن سه‌له‌فیه، ڕیش ناهێلیته‌وه ده‌لێت لو‌سكه‌یه.
- به‌رده‌وام گوێمان لێده‌بێت له سۆشیال میدیا و ڕۆژنامه له پرسه و مجلس و دانیشتن ده‌گوترێت ته‌مه‌نی گه‌نج بوو و هیچ عه‌یبی نه‌بوو له خۆیه‌وه مرد، شه‌و نووست به‌یانی هه‌ڵنه‌ستایه‌وه، منداڵی دوو هه‌فته‌یه سه‌ره‌تانی هه‌یه.
- هه‌موومان له منداڵه‌كانمان ده‌ترسین له مردن نا، له تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر.
- شوێنی تیاترۆ و باڕ له شوێنی كتێبخانه‌و شانۆ و سینه‌ماو هۆلی ڕۆشنبیری و هونه‌ری و هۆلی مۆسیقا له ژماره‌یان هه‌ر به‌راورد ناكرێت.
- زیاتر له 120 كه‌نالی ناوخۆیی و سته‌لایت هه‌یه به زمانی شیرینی كوردی، به‌ڵام هه‌زاران په‌یامی دژ به‌یه‌ك وڕێنمایی پێچه‌وانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه به هاولی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشی و به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا.هه‌ریه‌كه‌و گوێز له هه‌مبانه‌ی خۆی ده‌ژمێرێت.ته‌نانه‌ت ئاخاوتنیشیان له هه‌مووشتێ ده‌جێت ته‌نها له‌زمانی یه‌كگرتووی كوردی ناجێت.
- كۆرۆنا خۆی نه‌خۆشییه وه‌كو سارس و ئایدز ڤایرۆسی جگه‌ر و وه‌كو چه‌نده‌ها ڤایرۆسی دیكه به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئێمه‌یان ترساند تا فۆبیا گشتی. كه‌خودی ڤایرۆسه‌كه باوه‌رناكات ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت.
- ڕێژه‌ی ترس و دڵه‌راوكێ وهستریایی له كێرڤ و سنووری خۆی ده‌رچووه باوه‌رناكه‌م هیچ تێۆرێكی كۆن و نوێی ده‌روونی بتوانێت شیكاری ئارامگرتن و ته‌حه‌مولی كورد بكات كه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ناخۆشی و دڵه‌ڕاوكێ و جه‌نگی ده‌روونیه ده‌گرین و ماوین و نه‌مردووین.
- من تازه تێگه‌یشتم تاكی كورد له چیای هه‌ڵگورد و سه‌فین به‌هێزتره چونكه ئه‌و هه‌موو كێشه و قه‌یران و فشاره ده‌روونه له سه‌ر چیای هه‌ڵگورد و سه‌فێن بوایه ئێستا وجودیان نه‌مابوو له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت ده‌بوون.بیركردنه‌وه‌یه‌كی نا زانستی نا لۆژیكی كه تاكه‌كان به‌رده‌وام ده‌ڵێن ( كیمیاباران و ئه‌نفاڵ له ناوی نه‌بردن كۆرۆنا هه‌ر هیچ نییه گالته‌مان پێیدێت).
مر‌ۆڤم ده‌وێت له كورد تێبگات؟؟؟؟
ن/ یوسف عوسمان ده‌رونزان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.