به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای كه‌ركووك، بڕیاردراوه رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و به‌ره‌چاوكردنی راسپارده‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگاكه بكرێته پشوی فه‌رمی.
به‌هۆی زیادبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی ئیداره‌ی به‌زۆر سه‌پێندراوی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دووشه‌ممه و سێ شه‌ممه‌ی كرده پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومیه‌كانی كه‌ركووك.
هه‌ریه‌ك فه‌رمانگه‌كانی نه‌وت، كاره‌با، ئاو، شاره‌وانی و ئاوهڕۆو بانكه‌كان ده‌وامیان به‌رێژه‌ی 50% كه‌مده‌كرێته‌وه‌و تاوه‌كو كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌و بڕیارانه‌ش ته‌نها فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك و هێزه ئه‌منیه‌كان ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.