Erbil 38°C سێشەممە 05 ئایار 03:40

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ پێویسته‌ بخرێنه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌

پێویستە پابەندى تەواوى رێکارە تەندروستییەکان بن
کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەو خوێندکارانەى لە زانکۆکانى دەرەوە دەگەڕێنەوە پێوستە پابەندى رێکارە تەندروستییەکانى تایبەت بە (کارەنتین) بن.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنى باڵا کە وێنەیەکی بە (كوردستان تیڤی) گەیشتووە و تێیدا هاتووه‌" بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەرجەم خوێندکاران/ قوتابیان کە لە زانکۆکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران و شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق دەخوێنن و لە ئێستادا گەڕاونەتەوە یان دەگەڕێنەوە، پێویستە پابەندى تەواوى رێکارە تەندروستییەکانى (کارەنتین) بن و نووسراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەزارەتەکەمان بهێنن."

ئەوەش خراوەتە روو" بە پێچەوانەوە ئەگەر رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ نەکەن، ئەوا لە داهاتوودا لە کاتى یەکسانکردنى بڕوانامەکانیان، وەزارەتەکەمان رێکارى یاسایى بەرامبەریان دەگرێتەبەر لە کاتی ئەژمارکردنی مۆڵەت و ماوەى یاسایى مانەوە لە وڵاتی خوێندن و پەسەندکردنى بڕوانامەکانیان".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.