مهسروور بارزانى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان له عهممانى پایتهختى ئوردن له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند" پێویسته حكومهتى عێراق رێز له قهوارى دهستوورى و سیاسى ههرێمى كوردستان بگرێت .
مەسرور بازرانی لهبارهى مووچهى فهرمانبهرانى ههرێمى كوردستان رایگەیاند" مووچه بهردهوام دهبێت و پهیوهندى به كێشهكانى نهوتهوه نییه، هۆكاری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لهم رۆژانه لەلایەن بەغداوە بەهۆی بەڕێوەبەرێكی گشتیەوە بووە، بهلام چارهسهر كراوه.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئوردن ڕایگەیاند" پەیوەندییەکی دوور و درێژمان هەیە لەگەڵ وڵاتی ئوردن هەر لە سەردەمی بارزانی نەمر لەگەڵ خوالێخۆشبوو خاوەنشکۆ مەلیک حوسێن و پاشان لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە لەگەڵ خاوەنشکۆ مەلیک عەبدوڵڵا، ئێستاش ئەو پەیوەندییە هەر بەردەوامە و ئێمە پەیوەندییەکی ستراتیژیی قوڵمان هەیە لەگەڵ ئوردن و لەهەموو کات و ساتێکدا هاوکار و پشتیوانی یەکتر بووین، لە شەڕی داعشیش یارمەتییەکی زۆری پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانیاندا، هەروەها وەکو دراوسێی عێراق ئێمە گرنگییەکی زۆر بە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە دەدەین لەگەڵ ئوردن".
لهبارهى بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند" كۆرۆنا بووەتە كێشەیەك زۆربەی وڵاتانی گرتوەتەوە، رەنگە واقعی نەبێت كە پێمانوابێت ئەم ڤایرۆسە ناگاتە هەرێمی كوردستان، ئێمە ئەوەی پێویستە كردومانە بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسەكە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر خەڵك، داوا دەكەم خەڵك سەرجەمی رێنماییەكان جێبەجێ بكات، ئەو كەسانەی توشی ڤایرۆسەكە بون، دوای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان و كرەنتینە كردنیان، دەركەوتوە كە توشی ڤایرۆسەكە بون، هیوادارین ئەوانەی دەگەڕێنەوە خۆیان بپارێزن و خۆیان تێكەڵی خەڵكی دیكە نەكەن، بۆ ئەوەی خەڵكی دیكەش توش نەبێت، هیوارام خەڵك لە شوێنی داخرا و و قەرەباڵغ خۆیان بەدوور بگرن.
تێزانین ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ گەیشتنیدا لە لایەن شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی بەسمان پێشوازی لێکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.