قایمقامی هەولێر سەردانی ئەو ھاووڵاتیانەی کرد کەوا لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان لەچەند شوێنێکی شاری ھەولێر بۆ مەبەستی (کەڕەنتین)کردن و پاراستنی ڕەوشی تەندروستیان.
بهپێی راگهیهندراوێكی قایمقامیەتى قەزای ناوەندیى هەولێر هاتووه، ئەمڕۆ یەکشەممە نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار و بەشی پۆلیسی شارەوانی و سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەکانی ھەولێر، سەردانی ئەو ھاوڵاتیانەی کرد کەوا لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان لەچەند شوێنێکی شاری ھەولێر بۆ مەبەستی(کەڕەنتین)کردن و پاراستنی ڕەوشی تەندروستیان و لەنزیکەوە لەگەڵ ئەو ھاووڵاتیانە کۆبوویەوە.
قایمقامی هەولێر بەڵێنیدا سەرجەم پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێن و وە ئەو ماوەی بۆیان دیاریکراوە تەواو بێت ڕەوانە شوێنی خۆیان دەکرێنەوە.
شایەنی باسە مانەوەی ئەم ھاووڵاتیانە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەژێر ڕێنمایی وچاودێری تیمەکانی تەندروستی (کەڕەنتین)دەکرێن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و خۆپاراستنە لەنەخۆشی کۆڕۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.