سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و دوو موشه‌ك له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی "سدیق"ى هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتوه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كان هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و موشه‌كانه نه‌زانراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
رۆژی 13ی مانگی رابردووش، چه‌ند موشه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن"ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌ركوك كه‌وته‌خواره‌وه، به‌لام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.