ئهمڕۆ پارێزگاری هەولێر و لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان و لێژنەی فەتوای هەولێر کۆبوونەوه.
لە کۆبونەوەکەدا گرتنهبهری رێوشوێنی نوێ بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا خرانەروو.
دواتر پارێزگاری ههولێر و لێژنەی فەتوای هەولێر و لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایانگهیاند كه له كۆبوونهوهكهدا بریاریانداوه تاوهكو رۆژی 21ـی ئاداری 2020 پرسە بۆ مردووان لە سنووری پارێزگای هەولێر رابگیرێت ئەو مەراسیمە تەنیا لەکاتی ناشتندا ئەنجام بدرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.