قتئیمقامه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار كافتریا داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به رێنماییه‌كانی ژوری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی، گه‌شتوگوزار و ئاسایشی سلێمانی چوار كافتریای دیكه داخران.
گوتی: سه‌رجه‌م كافتریا و شوێنه‌كانی نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌له‌وانگه، خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان، بلیارد، گازینۆ، سه‌نته‌ره‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه به‌بڕیاری ژوری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات داده‌خرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوركاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، چاودێری بارزگانی و ئاسایشی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی (87) لیژنه ده‌كات و رۆژانه به‌وردی چاودێری جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ده‌كات، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.