به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانی شاری دهۆك، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 5 ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاس له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه دروست ده‌كات، سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی پارێزگای دهۆكیش ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نده‌رپاسی نزیك فه‌رمانده‌یی دهۆك ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندازیار كانیوار جبرائیل ڕاگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كێكی دیكه له پڕۆژه‌كانمان، كه پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی نزیك فه‌رمانده‌یی دهۆكه، كاره‌كانی به‌كۆتا دێت و به‌رووی هاتووچۆدا ده‌كرێته‌وه، كه درێژیه‌كه‌ی 1 كم ده‌بێت و،له‌سه‌دا 96ی كاره‌كانی به‌كۆتا هاتووه، ته‌نیا كاری جوانكاری و رووناكی ماوه".
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت: "پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسی نزیك فه‌رمانده‌یی بارزان، به گوژمه‌ی نزیكه‌ی 19 ملیار دینار دروست كرا، پێشتریش له ماوه‌ی چوارمانگدا دوو پڕۆژه‌مان ته‌واو كردووه، یه‌كه‌میان پڕۆژه‌ی شه‌قامێكی كه‌مه‌ری بوو له گه‌ڕه‌كی نزاركێ، به گوژمه‌ی 2 ملیار دینار، پڕۆژه‌ی دووه‌میش شه‌قامێكی خزمه‌تگوزاری بوو له‌نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی بارزان، كه 3 كم و نیو بوو، به گوژمه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقی".
كانیوار گوتیشی: "له‌كۆی هه‌ر پێنج پڕۆژه‌كه له‌سه‌دا 48ی كاره‌كان به‌كۆتا هاتووه، كه كۆی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كه 68 ملیار دیناری عێراقییه و، ماوه‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ش 960 رۆژه، واتا دوو ساڵ و هه‌شت مانگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.