ئه‌حمه‌د عه‌بدالرحمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دوای هه‌وڵی زۆری به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی كورد له به‌غدا و وه‌زیری دارایی و ئابووری توانرا كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه بۆ مانگه‌كانی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه رۆژی پێجشه‌ممه 5ـی 3ـی 2020 له‌گه‌ڵ رۆژی شه‌ممه 7ـی 3ـی 2020 پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دابه‌شكردنی مووچه ده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به خێرایی ئه‌نجام بدرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.