دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چوار حاڵه‌تی تووشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رجه‌میان له دوای سه‌ردانی ئێران تووشی ڤایرۆسه‌كه ببون.
له بڕیارێكدا كه‌نیسه‌ی كلدانی سه‌رجه‌م بۆنه و رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به كلدانییه‌كانی راگرت، كاردینال باتریاك مار لویس روفائیل ساكو سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە جیهان رایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه، فه‌رمانی ده‌ركردووه به‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعی یه‌كشه‌ممه و ژنهێنان و تازیه‌ی رابگیرێت.
هاوكات چەندین رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.