وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" كه‌سێكی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بووه و ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته پێنج كه‌س.
سامان به‌رزنجی گوتیشی" باری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون جێگیره.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا پشكنین بۆ 89 كه‌س كراوه و له‌و ژماره‌یه پێنجیان هه‌ڵگری كۆرۆنا بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كونسوڵخانه‌ی چین له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی داوه 200 هه‌زار ماسكی خۆپارێزی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكات.
هه‌روه‌ها گوتی" پێویسته له شوێنه گشتییه‌كان و له كاتی نزیكی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، هاووڵاتیان رێنمایی تایبه‌ت به خۆپارێزی به‌كار بهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد"لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ 27 گومان‌لێكراو كراوە، لەو ژمارەیەش 25 حاڵەتیان نێگەتیڤ بووەو یەك كەسیان پۆزەتیڤ بووە و توشبوی ڤایرۆسەكە بووە و بەوەش بووە پێنجەمین حاڵەتی توشبو بە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاند" 184 گەشتیاری دیكە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا كەرەنتین كراون، بەوەش كۆی گشتی گەیشتە 2484 كەس كە كەرەنتین كراون لە 27 شوێن لە ناو شار‌و قەزاو ناحیەكان كە بۆیان دیاری كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.