14مانگ به‌ر له ئێستا و له به‌رواری 21/1/2019 چوار گه‌نجی خه‌ڵكی دێرهلهكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌مه‌به‌ستی ڕاوهماسیكردن چوونه سه‌ر زێی گه‌وره له "گه‌لی ڕه‌شاڤه" له‌وكاته‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س به ناوه‌كانی "ئازاد سه‌یفۆ" و "ئازاد شاهین" شه‌هید كران و هه‌ریه‌ك له "وه‌حید عه‌بدولباقی" و "ڕێدار مه‌حه‌مه‌د" بریندار بوون و به برینداری كه‌وتنه ده‌ست چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
له‌بام باره‌یه‌وه "حه‌بیب عه‌بدولباقی" برای یه‌كێك له برینداره‌كان به هه‌فته‌نامه‌ی باسی ڕاگه‌یاندووه: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی ئێمه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه كه‌س و كارمان به‌ر بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كه‌وتوون دوای بیستنی هه‌واڵه‌كه‌ش ئێمه گه‌یشتینه شوێنی ڕووداوه‌كه و لهوێَ ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هیده‌كه‌مان دۆزییه‌وه و له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ش چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه وه‌ستابوون و له باره‌ی دوو كه‌سه‌كه‌ی تر پرسیارمان لێ‌كردن و ئه‌وان پێیان گوتین كه بریندارن و لای ئێمه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و له بنكه‌كانی خۆمان چاودێریان ده‌كه‌ین.
گوتیشی: ئێمه به هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی فریاكه‌وتن هه‌موو ناوچه‌كه گه‌ڕاین به‌ڵام هیچ شوێنه‌وارێكمان لێیان نه‌دۆزییه‌وه ته‌نانه‌ت تیمی مه‌له‌وانی ژێر ئاوه‌كه‌یان پشكنی به‌ڵام بێ ئاكام بوو.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر باوك و براو چه‌ند پیاوماقوڵێك سه‌ردانی باره‌گای په‌كه‌كه‌یان كرد تا برینداره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام ئه‌وان نكۆڵیان لێ‌كرد و ئاماده نه‌بوون دوو گه‌نجه‌كه نیشانی ئێمه بده‌ن و ڕاده‌ستمان بكه‌نه‌وه.
حه‌بیب ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ی هاووڵاتیانی سیڤل قوربانی ده‌ستی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی په‌كه‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر به ئێمه و گوند و ئاواییهكانمان ده‌یكات داگیركاری و زوڵم و سته‌م و زۆردارییه‌كی ئاشكرایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌رپرسێكی په‌كه‌كه به ناسیاوێكی ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه هه‌ردوو گه‌نجه‌كه به برینداری لای په‌كه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رن.
هاوكات دوو گه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه پێشمه‌رگه‌ن و خه‌ڵكی گوندی پێپهرخی ناحیه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی دێرهلوكن له ده‌ڤه‌ری ئامێدی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.