دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری یاریه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا‌و جامی یه‌كێتی ئاسیا‌و پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی ئۆڵۆمپیادی دووههزاروبیستی تۆكیۆ له یاری تۆپی پێی خانمان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان بۆ كاتێكی نادیار دواخرا
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاریدا له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له وڵاتی ئیمارات ئه‌نجامبدات، شاندێكی باڵای یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا‌و نوێنه‌رانی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن، ئه‌ویش بۆ تاوتوێكردنی چاره‌نووسی یاریه دواخراوه‌كان و ڕێگاكانی پاراستنی وه‌رزشوانان و هانده‌ران له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فیفا به‌نیازه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر یاریه‌كانی پاڵاوتنی هاوبه‌شی مۆندیال و جامی ئاسیا بكات و بڕیاری پێویست له‌باره‌ی هه‌ردوو گه‌ڕی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كان بگرێته‌به‌ر كه بڕیاروایه له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.