وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌غریب بڵاویكرده‌وه تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ده‌ستنیشانكردووه و ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌ته له وڵاته‌كه‌یان دێت كه تۆماركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مه‌غریب بڵاویكرده‌وه هاتووه: هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یان كه دانیشتووی ئیتاڵیایه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌غریب، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایۆسی كۆرۆنا بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له ئێستادا باری ته‌ندروستیی تووشبووه‌كه جێگیره، هه‌روه‌ها تیمێكی پسپۆڕ به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه ئه‌و كه‌سه توشبووه به ڤایرۆسه‌كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵیان هه‌بووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.