به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ئۆفه‌رێكی ئاماده‌كردووه تا له مێركاتۆی هاوینه‌دا پێشكه‌شی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری ئه‌رژه‌نتینی لاوتارۆ مارتینێز بۆ ڕیزه‌كانی
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كاتالۆنی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی بارسا به‌نیازه ئۆفه‌رێك به بڕی حه‌فتا ملیۆن یۆرۆ و هه‌ردوو یاریزان ئارتورۆ ڤیدال و نیلسۆن سێمیدۆ پێشكه‌شی یانه ئیتاڵیه‌كه بكات بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینێز، هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هێرشبه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد ئه‌وا بڕی حه‌وت ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه له یانه كاتالۆنیه‌كه وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مه‌ش سێ هێنده‌ی مووچه‌ی ئێستای یاریزانه‌كه‌یه له ڕیزی ئینته‌رمیلان
جێگای باسه یه‌كێك له به‌نده‌كانی گرێبه‌ستی لاوتارۆ مارتینێز له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرشبه‌ره‌كه ده‌توانێت له یه‌ك تا پانزه‌ی ته‌مووزی داهاتوو به بڕی سه‌دویانزه ملیۆن یۆرۆ یانه‌كه به‌جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه بكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.